بەرازیل بە 10 یاریزان خۆی بۆ پاڵاوتنی مۆندیال ئامادەدەکات

05-10-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن هەڵبژاردەی بەرازیل پاڵاوتنەکانی مۆندیال
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی بەرازیل بەبەشداریی تەنیا 10 یاریزان ئامادەکارییەکانیان بۆ یاریی بەرامبەر ڤێنزوێلا لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال دەستپێکرد.
 
بەرازیل لەژێر سەرپەرشتی تیتێ خۆی لە شاری بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا بۆ یارییەکە ئامادەدەکات، کە بەرەبەیانی رۆژی هەینی کاژێر 2:30 رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
 
دوای دوو ساڵ رێگەنەدان بە هیچ رۆژنامەڤانێک بەهۆی کۆرۆناوە، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە مەشقەکانی بەرازیل رووماڵ بکات، لە مەشقەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا چەند رۆژنامەڤان و هاندەرێک ئامادەبوون بۆ ئەوەی لە نزیکەوە راهێنانەکانی سامبا ببینن.
 
دوایینجار کە رۆژنامەڤانان رووماڵی مەشقێکی هەڵبژاردەی بەرازیلیان کردبێت، لە نۆڤێمبەری 2019 بوو، بەر لە یارییکردنیان بەرامبەر کۆریای باشوور کە لە ئەبۆزەبی بەڕێوەچوو.
 
بەرازیل لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2022ـی قەتەر، لە گەڕی 11 بەرامبەر ڤێنزوێلا یارییدەکات، دوای سێ رۆژ لەو یارییەش رووبەڕووی کۆڵۆمبیا دەبێتەوە.
 
سیلیساو تاوەکو ئێستا، 8 یاری ئەنجامداوە، لە هەموو یارییەکاندا بردنەوەی تۆمارکردووە و لە پێشەنگی ریزبەندی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور خاوەنی 24 خاڵە، یارییەکەشیان بەرامبەر ئەرجەنتین بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی دروستبوون تاوەکو ئێستا بەتەواوی چارەنووسی دیارنییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە