چیرۆكى یهكهم رۆژى پاڵەوانیەتیی تۆپی سەرمێزی یانەکانی کوردستان
رووداو -ههولێر
یارییەکانی کێبرکێکە بە بەشداریی دوازدە یانەیە و یارییەکانی بەشێوازیی پێنج گەر ماوەی دوو رۆژ لە ناو هۆڵی ئەکاد عەنکاوە بەردەوام دەبێت بەسەر پەرشتی یەکێتی تۆپی سەرمێزی کوردستان.
ململانێیەکی بەهێز هەیە لە نێوان تیپە بەشدارەکاندا، لەبەرئەوەی یارییەکان لە ئاستی کوڕان و کچاندا لە هەموو ئاستەکانی تەمەندایە.
بەردەوام یاریزانانی تۆپی سەرمێزی کوردستان پێشەنگن لە عێراق، هەروەها دوو پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی یارییەکە لە شاری هەولێر بەڕێوەچووە.