ژماره‌یه‌كی نوێی (رووداوى وه‌رزشی) ده‌كه‌وێته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران



ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5/8/2014 ژماره‌ 312ى (رووداوى وه‌رزشی) ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌، كه‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و راپۆرت و وتاری نوێ له‌خۆی ده‌گرێت. بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند نهێنییه‌كى دیكه‌ى جیهانی وه‌رزش بزانى ئه‌م ژماره‌یه‌ی (رووداوى وه‌رزشی) له‌ده‌ستخۆت مه‌ده‌.

ــ ئه‌وه‌ى مارادۆنا به‌ قاچ ده‌یكرد خه‌ڵك به‌ده‌ست پێیناكرێت
ــ رۆژنامه‌نووسێكی عه‌ره‌ب به‌ عه‌ره‌ب ده‌ڵێت عه‌یبه‌ چاو له‌ كوڕه‌ كورده‌ سه‌خییه‌كه‌ بكه‌ن
ــ دایكی كریستیانینیۆ له‌ به‌هه‌شت ده‌رده‌كرێت
ــ یاریگه‌كانی مۆندیال ده‌كرێنه‌ خانوو بۆ هه‌ژاران
ــ پیپێ و سوارێز ئابڕووى لیگا ده‌به‌ن
ــ ئێنریكی كڕیارێكی باشه‌ نه‌ك راهێنه‌رێكی شاره‌زا
ــ به‌ پێی ژماره‌ و ئاماره‌كان.. رۆبن باشترین یاریزانى مۆندیالى 2014 بوو
ــ یێگال ئانته‌بى.. یاریزانێكى كوردی دیكه‌ى جووله‌كه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئیسرائیل
ــ رۆناڵدۆ رێگه‌نادات ریال مه‌درید فالكاو بكڕێت
ــ رێبوار محه‌ممه‌د له‌ گۆشه‌ى ئه‌مجاره‌ى خۆیدا باسی دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ى میلان ده‌كات
ــ له‌م ژماره‌یه‌دا خشته‌ى خولى پریمه‌رلیگی ئینگلیزی 2014 ـ 2015 و پۆسته‌رى ئه‌لیكسێس سانچێز به‌دیارى وه‌ربگره‌.