ره‌نگه جامی عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه
رووداو – هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌كی له یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ئاشكرایكرد، پاڵه‌وانیه‌تیی جامی عێراق، كه گه‌یشتووه‌ته قۆناخی 16، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له‌سه‌ره.
سه‌رچاوه‌كه كه ناوی خۆی ئاشكرانه‌كردووه و بۆ میدیا عێراقییه‌كان قسه‌یكردووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات به هۆی درێژبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خولی نایابی عێراق و خولی شیاندنی گه‌یشتن به نایاب، پاڵه‌وانیه‌تیی جام ره‌نگه ته‌واو نه‌كرێت و هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ته‌واوكردنی ركابه‌رییه‌كانی جامی عێراق نیمچه‌مه‌حاڵ بووه، چونكه خولی نایاب تاوه‌كو 10ی ئابی داهاتوو ده‌خایه‌نێت، هه‌روه‌ها خولی شیاندنیش تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو به‌رده‌وامده‌بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه له نێو یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراقه‌وه‌یه، ده‌ڵێت: "یه‌كێتیی تۆپی پێ پلانی هه‌بوو له ماوه‌ی وه‌ستانی خولی نایابدا پاڵه‌وانیه‌تیی جام ته‌واو بكات، به‌ڵام ناچاربوون یارییه‌كه دواخراوه‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، هه‌روه‌ها ناشكرێ پاش كۆتاییهاتنی خولی نایاب پاڵه‌وانیه‌تیی جام به‌ڕێوه‌بچێت، چونكه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه و خۆی بۆ یارییه‌كه‌ی تایلاند له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالدا ئاماده ده‌كات."
گوتیشی: "یه‌كێتیی تۆپی پێ له مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌كاته‌وه و دوای كردنه‌وه‌ی گواستنهوهكانیش مه‌حاڵه پاڵه‌وانیه‌تیی جام به‌ڕێوه‌بچێت، بۆیه یه‌كێتیی تۆپی پێ ناچار ده‌بێت پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق له سه‌ره‌تای وه‌رزدا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی له هه‌ر یانه‌یه‌ك كرد، كه به‌شداریی جامی عێراق نه‌كات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا 2 قۆناخ له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌ڕێوه‌چووه و گه‌یشتووه‌ته قۆناخی 16.