راهێنه‌ری پورتوگال: ئامانجمان بردنه‌وه‌ی نازناوێكی دیكه‌ی ئه‌وروپایه
فێرناندۆ سانتۆس، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌ڤانی به‌ر له یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند "ئامانجی ئێمه بردنه‌وه‌ی نازناوێكی دیكه‌ی ئه‌وروپایه".
ئه‌مشه‌و خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا دهستپێدهكاتهوهو یه‌كه‌م یاری قۆناخی پێش كۆتایی ئه‌نجام ده‌درێت، كاتێك هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و سویسرا كاژێر 21:45 به كاتی باشووری كوردستان، له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئه‌فۆنسۆ هنریكێش له شاری گیماریش له پورتوگال رووبه‌ڕووی یه‌كدی ده‌بنه‌وه.
سانتۆس، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌ڤانی به‌ر له یارییه‌كه‌دا گوتی "هه‌ر نازناوێك گرنگی خۆی هه‌یه، هیچ شتێك نه‌گۆڕاوه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك پاڵه‌وانی ئه‌وروپا گه‌یشتووینه‌ته ئێره. به‌ر له یۆرۆی 2016 زۆر پێویست بوو نازناوێك ببه‌ینه‌وه".
ئه‌و راهێنه‌ره هه‌روه‌ها گوتی "وه‌ك بێرناردۆ سیلڤا ئاماژه‌ی بۆ كرد، یاریزان و یانه گه‌وره‌كان هه‌میشه داواكراون بۆ بردنه‌وه‌ی نازناو و سه‌ركه‌وتنی زیاتر، به‌تایبه‌تیش ئێستا بۆ ئێمه ئه‌وه زۆر گرنگه، چونكه ئێمه به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری خۆمان یاری ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێ گه‌لی پورتوگال دڵخۆش بكه‌ین".
سانتۆس له كۆتایی قسه‌كانیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویستیان به‌وه‌یه جامه‌كه ببه‌نه‌وه و گوتی "زۆر گرنگه جامه‌كه ببه‌ینه‌وه، به‌ڵام نابێ ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین كه كارێكی زۆر چاوه‌ڕێمان ده‌كات، ئێمه له یاری پێش كۆتاییدا رووبه‌ڕووی تیپێكی گه‌وره ده‌بینه‌وه و پێشبینی یارییه‌كی زۆر زه‌حمه‌ت ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش بۆ هه‌مان ئامانجی ئێمه یاری ده‌كه‌ن".