ڤیدیۆ؛ شتوتگارت بایرن بە دۆڕانەوە دەنێرێتە مەدرید
رووداو دیجیتاڵ
پێش چوونیان بەرەو مەدرید و رووبەڕوووبوونەوەی ریال مەدرید، بەرامبەر شتوتگارت یاریی دەکەن و دەیانەوێت لە بوندێسلیگادا بردنەوەیەکی ماناوی تۆماربکەن.
لە خولەکی 29 دێنینز ئونداڤی کورد، جوانترین تۆپی گەیاندە لیونیداس ستێرجیۆ و ئەویش گۆڵی یەکەمی شتوتگارتی تۆمارکرد.
بایرن هەوڵەکانی بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە چڕکردەوە، لێدانێکی سزا بۆ سێرج نابری هەژمارکرا.
هاری کەین سەرکەوتووانە جێبەجێیکرد و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا.
هاندەرانی شتوتگارت لە پاڵپشتیکردن بەردەوامن، جیۆنگ وو یۆنگ، یاریزانی کۆری بۆ جاری دووەم تۆڕی مانوێل نۆیەری هەژاند و تیپەکەی کردە خاوەنی دوو گۆڵ.
لە دوایین خولەکی یارییەکەدا، سیلاس، ئەنجامەکەی بۆ شتوتگارت یەکلاکردەوە، گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد و بایرنی بەتەواوی بێهیواکرد.
باڤارییەکان بە دۆڕانەوە دەچنە سانتیاگۆ بێرنابیۆ و شتوتگارتیش جیاوازییەکەی لەگەڵ بایرن بۆ تەنیا دوو خاڵ کەمکردەوە.
یاریگەی سیگنال ئیدونا پارکە، یانەی بۆرووسیا دۆرتموند میوانداریی ئوگسبۆرگ دەکات، بەر لەوەی بۆ یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بچێتە پاریس.
دوای تەنیا چوار خولەک یارییکردن، یوسوفا موکوکۆ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ برووسیا دۆرتموند تۆمارکرد.
لە خولەکی 20 دۆنیل مالین، گۆڵی دووەمی بۆ خاوەن یاریگە بەلێدانی سەر تۆمارکرد.
دوای 9 خولەک، موکوکو گەڕایەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی فێستیڤاڵنی لە یارییەکەدا تۆمارکرد.
دوای سێ خولەک، روبن ڤارگاس، گۆڵێکی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ ئوگسبۆرگ کەمکردەوە.
مارکۆ رۆیس، بە ئەزموونە دەوڵەمەندەکەی گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی تۆمارکرد و هەواڵی رۆیشتنەکەی لە دوای 12 ساڵ یارییکردن بۆ یانەکە لەبیر هاندەرانی دۆرتموند بردەوە.
فێلیکس نمیچا کەرنەڤاڵەکەی تەواوکرد و بۆ جاری پێنجەم تۆڕی یانەی میوانی هەژاند.
دۆرتموند یارییەکەی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی بوندێسلیگا بووە خاوەنی 60 خاڵ.