سزاکەی یانەی چەمچەماڵ تۆپی پێی لەو شارەدا لەگۆڕناوە

ئەو سزایەی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بەر لە نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر بەسەر یانەی چەمچەماڵیدا سەپاند بەهۆی رووداوەکانی ناو یارییەکەوە لە یاریگەی یانەکەدا، رەنگدانەوەی خراپی لەسەر ئاستی وەرزش لە شارەکەدا هەبووە.
وەرزشکارە دێرینەکانی چەمچەماڵ پێیان وایە ئەو سزایە زۆر قورس بووە و رەنگدانەوەی لەسەر تۆپی پێ بەشێوەیەک بووە، ئەو یارییەی لە شارەکەدا لەگۆڕناوە.