ڤیدیۆ؛ ناسر پێشەنگی رالی داکار بەرنادات

رووداو دیجیتاڵ

 

پاڵەوانی رالی قەتەری، ناسر ئەلعەتیە، دوای کۆتاییهاتنی قۆناخی چوارەمی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل لە رالی داکاری سعودیە، توانی پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندیی گشتی رالی داکار بکات، دوای ئەوەی پلەی چوارەمی لەم قۆناخەدا بەدەستهێنا.
 
لەو پێشبڕکێیەدا، کە ماوەکەی 425 کیلۆمەتر بوو، ناسر 2.06 چرکە جیاوازی لەگەڵ یەکەمی قۆناخی چوارەم هەبوو، کە سێباستیان لۆبی شۆفێری فەرەنسی بوو. کە ئەمە 17ـەمجارە پلەی یەکەمی قۆناخەکانی رالی داکار بەدەستدەهێنێت و یەکمجاریەتی لە 2023.
 
سێباستیان لۆب لەگەڵ ستیفان پیتەرهانسێل بردنەوەی بەدەستهێنا، کە پێشەنگی قۆناخی تایبەتی 425 کیلۆمەتری بوو، کارلۆس ساینز جونیۆریش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
 
لە پێشبڕکێی ماتۆڕسواریدا، خوان بارێدای ماتۆڕسواری ئیسپانی، لە کۆتاخولەکی قۆناخی چوارەمدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و تەنیا 16 چرکە لەپێش ماتۆڕسواری ئەرجەنتینی، کیڤن بێناڤیدێس هێڵی کۆتایی بڕی. تۆبی پرایسی ئوسترالیش پلەی سێیەمی بۆ مایەوە.
 
پێشەنگی ریزبەندیی گشتی، دانیال ساندەرزی ئۆسترالی، زیاتر لە 10 خولەک لە دوای پێشەنگەوە قۆناخەکەی کۆتایی پێهێنا و پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا.