کلاسیکۆی کوردستان لە سوودی دهۆک کۆتاییهات
رووداو-هەولێر
یانەی هەولێر سوودی لە خاک و هاندەرانی وەرنەگرت و لە نێو یاریگەی خۆیدا بە یانەی دهۆک دۆڕا.
لە درێژەی یارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی نایابی لاوانی یانە پلە نایابەکانی کوردستان، یانەی هەولێر لە نێو یاریگەی دووەمی فرانسۆ هەریری میوانداری یانەی دهۆکی کرد و یارییەکەی بەئەنجامی 2-1 پێدۆڕاند.
نیوەی یەکەمی یارییەکە بە پاڵەپەستۆی یانەی دهۆک دەستیپێکرد، بەڵام ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانەی هەولێر هەژمارکرد و ئەحمەد حەسونی یاریزانی هەولێر کە دەرچووی ئەکادیمیای یانەکەیە و خەڵکی شاری موسڵە گۆڵی یەکەمی هەولێری کرد، بەڵام یانەی دهۆک هەرزوو ئەنجامەکەیان لە رێگای ئەحمەد زیرۆوە راستکردەوە و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە نیوەی دووەمیشدا یانەی دهۆک پشتی بە هێرشی پێچەوانە بەست و مەترسییەکانی یانەی هەولێر زیاتر بوون بەڵام لە هێرشێکی خێرادا و لە هەڵەیەکی گۆڵپارێزدا یاریزانێکی یانەی دهۆک بەرامبەر گۆڵ مایەوە و ئیبراهیم محەممەدی بەرگریکەری یانەی هەولێر خۆی بە تووندی لە پشتەوە لێیدا و ناوبژیوان راستەوخۆ بە کارتی سوور کردییەدەرەوە و لێدانێکی سزا بۆ یانەی دهۆک هەژمارکرا، یاریزان لوئەی مەحمود گۆڵی بردنەوەی یانەی دهۆکی تۆمارکرد.

ئەنجامی یارییەکانی دیکەی خولی کوردستان - کۆمەڵەی یەکەم
ریزبەندی خولی نایابی کوردستان - کۆمەڵەی یەکەم