ڤیدیۆ؛ نۆیەر کارتی سووری وەرگرت و بایرن میونشن لە جامی ئەڵمانیا دەرکرا

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بایرن میونشن ماڵئاوایی لە رکابەرییەکانی جامی ئەڵمانیا کرد، دوای ئەوەی بەرامبەر یانەی بایرلیڤەرکوزن دۆڕا.
 
لە قۆناخی شازدەی پاڵەوانێتییەکە و لە یاریگەی ئالیانز ئارێنا، بایرن میونشن میوانداریی بایرلیڤەرکوزنی کرد، دوای 16 خولەک یارییکردن، بەهۆی تووند یارییکردنەوە مانوێل نۆیەر، گۆڵپارێزی بایرن میونشن بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و باڤارییەکان بە 10 یاریزان یارییان دەکرد.
 
سەرەڕای ئەوەی یاریزانێکیان هەبوو، یاریزانانی بایرن هەوڵیاندەدا گۆڵ تۆماربکەن، بەڵام نیوەی یەکەم بەیەکسانبوون کۆتاییهات.
 
لە خولەکی 68 ناتان تێلا، بەلێدانی سەر گۆڵێکی بۆ بایرلیڤەرکوزن تۆمارکرد، بایرن زۆر هەوڵیدا یارییەکە نەدۆڕێنێت، بەڵام بێ سوود بوو، تیپەکەی چابی ئەڵۆنسۆ بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی پۆکاڵ کەپ و بایرن میونشن ماڵئاوایی لە رکابەرییەکە کرد.
 
تیپەکەی چابی ئەڵۆنسۆ نازناوی وەرزی رابردووی جامی ئەڵمانیای بەدەستهێناوە و هەنگاوێکی دیکەی بڕی بۆ پارێزگاریکردن لە نازناوەکەی، بەڵام تاوەکو کۆتاییهاتنی رکابەرییەکانی ئەم قۆناخەی پاڵەوانێتییەکە دیارنییە، یانەکە بەرامبەر کێ یاری دەکات.