ئەمڕۆی یۆرۆپالیگ.. مارسیلیا و لازیۆ یاریی لووتکە دەکەن

رووداو دیجیتاڵ 

 

ئەمڕۆ یارییەکانی گەڕی چوارەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆپالیگ بەڕێوەدەچن و 16 یاری ئەنجام دەدرێن.
 
لە کۆمەڵەی یەکەمدا و لە یارییەکی گرنگدا، یانەی لیۆنی فەرەنسی میوانداری یانەی سپارتا براگی چیکی دەکات، کە یانە فەرەنسییەکە بە بردنەوە گەیشتنی خۆی بە قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر دەکات، بەو پێیەی بە 9 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە،
 
سپارتا براگ تەنیا 4 خاڵی هەیە، بەڵام پلەی دووەمی گرتووە و بە بردنەوە هەنگاوێکی باش بەرەو سەرکەوتن دەنێت، بەڵام بە دۆڕان پێگەی دەکەوێتە مەترسییەوە، چونکە گلاسکۆ رێنجەرزی سکۆتلەندیش 3 خاڵی هەیە و ئەمڕۆ بەرامبەر برۆندبيی دانیمارکی یاری دەکات و دەرفەتی ئەوەی لەپێشە پلەی دووەمی کۆمەڵەکە بەدەستبێنێت.
 
لە کۆمەڵەی دووەمدا، مۆناکۆی فەرەنسی و ئایندهۆڤنی هۆڵەندی یارییەکی گرنگ دەکەن، کە مۆناکۆ بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ پێشەنگە و ئایندهۆڤنیش 4 خاڵی هەیە و سێیەمە، کە ئەمەی دوایی پێویستە لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا بباتەوە، ئەگەر بیەوێت بەردەوام بێت لە رکابەریکردن لەسەر بلیتێکی کۆمەڵەکە، چونکە ريال سوسيدادی دووەمیش 5 خاڵی هەیە و ئەمڕۆ لە ئەرکێکی ئاساندا میوانداری شتورم گراتزی نەمسایی دەکات، کە هیچ خاڵی نییە، تەنانەت لە 3 یارییدا تەنیا گۆڵێکی کردووە.
 
لە کۆمەڵەی پێنجەمدا یاریی لووتکە لەنێوان هەردوو یانەی مارسيليا و لازیۆ بەڕێوەدەچێت، کە یەکەمیان بە 3 خاڵ سێیەمە و دووەمیشیان بە 4 خاڵ دووەمە و بردنەوە بۆ هەر یەکێکیان هەنگاوێک نزیکبوونەوەیە لە بلیتێکی سەرکەوتن و دۆڕانیش هەنگاوێک کشانەوەیە بۆ دواوە، چونکە گالاتەسەرای تورکی بە 7 خاڵ لە پێشەنگە و ئەمڕۆ ئەگەر 3 خاڵ لە لۆكۆمۆتيڤ مۆسکۆی میوانی وەربگرێت، بلیتێک بۆ خۆی مسۆگەر دەکات.
 
 
یارییەکانی ئەمڕۆ: 

 

ريال سوسيداد - شتورم گراز 20:45 
ليۆن - سپارتا براگ 20:45
مۆناكۆ - ئايندهۆڤن 20:45
گالاتەسەرای - لۆكۆمۆتيڤ مۆسکۆ 20:45
خينك - وێستهام يونايتد 20:45
ئۆڵیمپیاکۆس - ئينتراخت فرانكفورت 20:45
برۆندبي - گلاسکۆ رێنجەرز 20:45
ليگيا وارسۆ - ناپۆلی 20:45
بايەرليفركۆزن - ريال بێتيس 23:00
مارسيليا - لازیۆ 23:00
لێستەر سيتی - سپارتاك مۆسكۆ 23:00
دينامۆ زاگرب - راپيد ڤیەننا 23:00
فرينكفارۆزی - سێلتیك 23:00
سبۆرتينگ براگا - لۆدۆگۆريتس رازگراد 23:00 
رويال ئانتوێرپ - فێنەربەخچە 23:00
سرڤينا زڤيزدا - ميتييلاند 23:00