ڤیدیۆ؛ دۆرتمۆند و لایپزیگ بە 4 گۆڵ بردیانەوە

رووداو دیجیتال

بۆرووسیا دۆرتموند لەسەر یاریگەی سیگنال ئیدۆنا پارک میوانداری فرایبۆرگی کرد و بە 4 گۆڵی بێبەرامبەر لێیبردەوە.

ئێرلینگ هالاند لە خولەکی 31 بە ئاسیستێکی جیۆ رایێنا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ بۆرووسیا دۆرتموند تۆمارکرد، کە ئەو یاریزانە تەمەن 17 ساڵانە ئەمریکییە لەوەتەی 2016 بووە یەکەم یاریزان لەدوای مارکۆ ریوس 3 ئاسیست لە یارییەکدا بکات

دوو خولەک دوای دەستپێکردنی نیوەی دووەم، ئیمری جان بە ئاسیستێکی دیکەی جیۆ گۆڵی دووەمی بۆ تیپی خاوەن یاریگە بەدەستهێنا.

جارێکی دیکە جیۆ ئاسیست دەکات و هالاندیش گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی بۆرووسیا دۆرتموند تۆماردەکات.

لە خولەکی دووەمی زیادکراویشدا فیلیکس باسلاک پاسێکی لە هالاندەوە پێگەیشت و گۆڵی چوارەم و بردنەوەی تۆمارکرد و یانەکەی گەیاندە پلەی سێیەمی ریزبەندیی بوندێسلیگا.

یانەی شاڵکێ بەردەوامە لە مەینەتییەکانی و ئەمجارەش بە قورسی و بە چوار گۆڵ بە لایپزیگ دۆڕا

ئیمێل فۆرسبێرگ گۆڵی یەکەمی بۆ لایپزیگ تۆمارکرد و دوای ئەویش ئانجیلینۆ گۆڵی دووەمیشی بەدەستهێنا.

فيلمۆس ئۆربانیش بەسەر گۆڵی سێیەمی بەدەستهێنا و نیوەی یەکەم بە 3 گۆڵ لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگە کۆتاییهات.

لە نیوەی دووەمیشدا مارسێل هالستێنبێرگ 10 خولەک بەر لە کۆتاییهاتنی یارییەکە گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد.

یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتیش تامی یەکەم دۆڕانی بە هوفێنهایم چەشت، ئەگەرچی ئاندرێ كراماريچ لە خولەکی 18دا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ تۆمارکرد.

بەڵام لە نیوەی دووەمدا فرانکفۆرت لە رێگەی دایشی کاماداوە گۆڵی یەکسانبوونی بەدەستهێنا

لە خولەکی 71دا باس دۆست گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ فرانکفۆرت بەدەستهێنا و 3 خاڵی گرنگی لە هوفێنهایم وەرگرت.