سەرۆکی یانەی بایرن میونشن لەگەڵ گواردیۆلا کۆبوویەوە

رووداو-هەولێر

سەرۆکی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەگەڵ پێپ گواردیۆلای ئیسپانی چاوییان بە یەککەوت و لەسەر راهێنەری داهاتووی یانە ئەڵمانییەکە گفتوگۆیان ئەنجامدا. 

دوای ئەوەی یانەی بایرن میونشن کارلۆ ئەنچیلۆتی لە ئەرکی راهێنەرایەتی دوورخستەوە، ئێستا بە دوای راهێنەرێک دەگەڕێت کە شوێنی ئەنچیلۆتی بگرێتەوە بۆ ئەو مەبەستەس سەرۆکی یانە ئەڵمانییەکە پرسی بە گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی کرد.

دوای گفتوگۆی نێوان هۆنێسی سەرۆکی یانەی بایرن و گواردیۆلا بە میدیاکانی راگەیاند" لەگەڵ گواردیۆلا باسی ئەو راهێنەرەم کرد کە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە دەگرێتە ئەستۆ و ئەویش پێی باشبووە بەمنزیکانە راهێنەری نوێ رادەگەیەنین".

بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئەڵمانیا، گواردیۆلا بە سەرۆکی یانە ئەڵمانییەکەی گووتوو کە لویس ئێنریکی راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا بکاتە راهێنەری یانەکە، بەڵام یانەی بایرن ئەوەی یەکەم کەس دایناوە بیهێنێت تۆماس تۆخیلی راهێنەری پێشووی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانییە.