ڤیدیۆ؛ پێرۆ كۆتایی به خه‌ونی چیلی هێنا
له دووه‌م یاری پێش كۆتایی كۆپا ئه‌مریكادا، هه‌ڵبژارده‌ی پێرۆ درێژه‌ی به ئاست و ئه‌نجامه جوانه‌كانی دا و بلیتی یاری كۆتایی له چیلی وه‌رگرت.
له‌و یارییه‌دا كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی گریمیۆ ئه‌رێنا به‌ڕێوه‌چوو، گێرێرۆ و هاوڕێكانی ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد و به 3 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له چیلییان برده‌وه‌و كۆتاییان به خه‌ونی ڤیدال و هاوڕێكانی هێنا، كه به‌نیازبوون بۆ سێیه‌مجار به‌سه‌ریه‌كه‌وه نازناوه‌كه ببنه‌وه.
له گێمی یه‌كه‌مدا پێرۆڤییهكان له خوله‌كی 21 له رێگه‌ی ئیدیسۆن فلۆرێس و له خوله‌كی 38 له رێگه‌ی یۆشیمار یۆتونهوه 2 گۆڵیان تۆماركرد.
له گێمی دووه‌مدا چیلییهكان زۆر به‌هێز ده‌ستیانپێكرد و به ته‌واوی كۆنترۆلی تۆپ و یاریگه‌یان كرد، به‌ڵام نه‌یانتوانی هیچ جارێك تۆڕی گالیسی گۆڵپارێزی پێرۆ بهه‌ژێنن، كه به باشترین یاریزانی یارییه‌كه ده‌ستنیشانكرا.