ئێن بی ئەی دەستپێدەکاتەوە

رووداو - هەولێر

بەرپرسانی دەستەی نیشتمانی خولی باسکەی یانەکانی ئەمریکا، بەرپرسانی دەستەی یاریزانانی لەوە ئاگادارکردووەتەوە، ئەمڕۆ پلانێک دەدەن ئەنجوومەنی ئێن بی ئەی بۆ دەستپێکردنەوەی خولەکە، لەو کۆبوونەوەیەدا کە 22 تیپ تێیدا بەشداردەبن.

تیپە بەشدارەکان یارییەکانیان لە هەوارگەی وەرزشی دیزنی وەرزشی لە ئۆرلاندۆ لە ویلایەتی فلۆریدا ئەنجامدەدەن، ئەو تیپانە هەشت یاریی ئەنجامدەدەن بۆ دیارییکردنی ریزبەندی قۆناخە یەکلاییکەرەوەکان، رکابەرییەکانیش لە 31ـی مانگی داهاتوو دەستپێدەکەن.

ئەگەر رەزامەندی لەسەر پلانەکە پێشاندرا، پێکدێت لە 13 تیپی کۆمەڵەی رۆژئاوا و 9 تیپی کۆمەڵەی رۆژهەڵات، ئەو تیپانەی بەشداری لە پاڵاوتنەکاندا دەکەن، کە تەنیا 6 خاڵ لەو یانانە دووربن کە سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی یەکلاییکەرەوە مسۆگەرکردووە.

قۆناخی یەکلاییکەرەوەی ئێن بی ئەی لە مانگی ئاب بەڕێوەدەچن و چاوەڕواندەکرێت لە مانگی ئۆکتۆبەر کۆتاییبێت.