لویس ئێنریكێ دوای بارسا چی ده‌كات؟
لویس ئێنریكێی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌مڕۆ ئاشكرایكرد، دوای جێهێشتنی یانه‌كه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا، بۆ ماوه‌ی ساڵێك پشوو ده‌دات و له یاریگه‌كانی تۆپی پێ دوورده‌كه‌وێته‌وه.
ئێنریكێی ته‌مه‌ن 46 ساڵان، له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا مه‌شقی یانه‌ی بارسێلۆنا جێده‌هێڵێت، هه‌روه‌كو ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند.
راهێنه‌ره‌كه‌ی بارسا ئه‌مڕۆ گوتی: "بارسێلۆنا جێده‌هێڵم، ماڵه‌كه‌م، كه په‌یوه‌ندییه‌كی باشم له‌گه‌ڵ یانه‌كه و یاریزانه‌كان هه‌یه، بڕیاری رۆیشتنیشم بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هه‌ست به ماندووبوون ده‌كه‌م".
گوتیشی: "ساڵێكم ده‌بێت بۆ پشوودان، ئه‌مه‌ش له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا ده‌ستپێده‌كه‌م، كاتێك هه‌موو ئامانجه‌كانی خۆمان هێنایه‌دی".
بارسێلۆنا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌كه‌یه‌كی مه‌شقی ئه‌نجامدا، پێش ئه‌وه‌ی سبه‌ی چوارشه‌ممه له گه‌ڕی 30ی لالیگای ئیسپانیا، له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر سێڤییا یاریی بكات.
بارسێلۆنا له لالیگا له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه به 66 خاڵ و دوو خاڵ له ریال مه‌دریدی پێشه‌نگه‌وه دووره، كه ریال هێشتا یارییه‌كی دواخراویشی هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا سێڤییا له پله‌ی چواره‌مه به 58 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له دوای ئاتلێتیكۆ مه‌دریده‌وه دێت.