یانه‌ی جزیره سپۆر له خولی توركیا كشایه‌وه
رووداو – هه‌ولێر
تیپی تۆپی پێی یانەی جزیرە سپۆر، كە لە شرناخی باکووری کوردستانن، لە خولی تورکیا کشایه‌وه.
مەعروف سەڤینچ سەرۆکی یانەی جزیرە سپۆر رایگەیاند، بەهۆی بڕیارە نابەجێ و ناهەقەکانی بەرامبەر بە یانەکەیان دەدرێ، بریاری چوونە دەرەوەیان لە خولی تورکیا داوە.
مەعروف سەڤینچ دەڵێت "لەم ماوەیەی دواییدا لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگەی خۆماندا ناوبژیوانەکان بڕیاری نادادپەروەرانە لەبەرامبەر یانەکەمان دەدەن و بەو هۆیەوە بڕیاری کشانەوەمان داوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئەمڕۆ سێشەممە بە فەرمی لە خولی پله سێی تورکیا کشاوینەتەوە".
لە لایەکی دیکە شەنول نه‌واف سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌ی جزیره سپۆر به تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "ئه‌و تیپانه‌ی دێنه یاریگه‌ی ئێمه زۆر رێزیان ده‌گرین، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئێمه له یاریگه‌كانی دیكەدا بێڕێزیمان پێده‌كرێت و ره‌گه‌زپه‌رستیمان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ناوبژیوانه‌كانیش سته‌ممان لێده‌كه‌ن".
یانەی جزیرە سپۆر، کە لە کۆمەڵەی دووەمی خولی پلە سێی تورکیا یاریی دەکات، هەفتەی رابردوو لە یاریگه‌ی خۆیدا به 0-1 گۆڵ به یانەی ئاگری سپۆر دۆڕا، به‌رپرسانی یانەکەش دەڵێن، هۆکاری دۆڕاندنیان لە یارییەکەدا بۆ بڕیاری هەڵەی ناوبژیوانانی یارییەکە ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دوای راگەیاندنی بڕیارەكه‌ی یانه‌ی جزیره سپۆر، سەزگین تانریکولو پەرلەمانتاری جەهەپە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویه‌تی: "رەگەزپەرستی و رق و کینە، دەرەنجام جزیرە سپۆری گەیاندە خاڵی چوونەدەرەوە لە لیگی تورکیا".