ڤیدیۆ؛ ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی دەستەی هاندەرانی ریال مەدرید لە کەرکووک بەڕێوەچوو
رووداو دیجیتاڵ
دەستەی هاندەرانی یانەی ریال مەدرید، لە ساڵیادی دامەزراندنی دەستەکەیاندا لە کەرکووک کۆبوونەوە، و ئاهەنگێکی جوانیان بەو بۆنەیەوە سازکرد.
دەستەی هاندەرانی یانەی ریال مەدرید، لەگەڵ سەیرکردنی یاریی یانەکەیان بەرامبەر ڤالێنسیا لە هەموو شارە جیاوازەکان بەیەکەوە لە کەرکووک کۆبوونەوە و یادەکەیان کردەوە.
هەموو ئەوانەی ئامادەبوون درێسی ریال مەدریدیان پۆشی بوو، و بردنەوەی یارییەکەش لەلایەن یانە دڵخوازەکەیان، یادەکەی خۆشتر کرد.
رابەر زیاد، سەرۆکی دەستەی هاندەرانی یانەی ریال مەدرید لە کوردستان، بە رووداوی گوت "دوای ساڵێک لە دامەزراندنی دەستەکە ویستمان بەیەکەوە کۆببینەوە و لە خۆشەویستیمان بۆ شارەکە کەرکووکمان هەڵبژارد، چۆن یانەکەمان باشترینە دەبێت ئێمەش باشترین بین".
لە رێوڕەسمەکەدا هاندەرانی ریال مەدرید مۆمی یەک ساڵەی دەستەکەیان کوژاندەوە و بەیەکەوە ئاهەنگیان گێڕا.
لە یارییەکی دواخراوی گەڕی دوانزەی خولی ئیسپانیادا، ریال مەدرید لەسەر یاریگای مێستایا بووە میوانی یانەی ڤالێنسیا و زۆر بەزەحمەت بەئەنجامی 2-1 لێیبردەوە، کە گۆڵەکانی مێرینگێ لەلایەن لوکا مۆدریچ و جود بێلینگهامەوە تۆمارکران و بەو ئەنجامە یانەکە چووە پێشەنگی ریزبەندیی لالیگا.