ڤیدیۆ؛ سەرەڕای تەواونەکردنی پێشبڕکێکە، ناسر چووە پێشەنگی رالی داکار

04-01-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by FRANCK FIFE / AFP
Photo by FRANCK FIFE / AFP
نیشانەکردن رالی داکار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

شۆفێری قەتەری، ناسر ئەلعەتیە، توانی خۆی بگەینێتە پێشەنگی ریزبەندیی گشتی پێشبڕکێکانی ئۆتۆمبێل لە رالی داکار، کە لە سعودیە رکابەرییەکانی بەردەوامە.
 
دوای ئەوەی توانی لە قۆناخی سێیەمی پێشبڕکێکانی ئۆتۆمبێلدا پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت، ناسر ئەلعەتییە پێشەنگی ریزبەندیی گشتی رالی داکاری گرت.
 
لەم قۆناخەدا کە ماوەکەی 447 کیلۆمەتر بوو، ئاستی رکابەری لەنێوان ناسر و رکابەرانیدا زۆر بەهێزبوو، بەڵام دواجار شۆفێرە قەتەرییەکە یەکەم بوو، ئەگەرچی پێشبڕکێکە پێش گەیشتن بە هێڵی کۆتایی راگیرا بە بڕیاری رێکخەرانی پێشبڕکێکە، بەهۆی ئەوە هێلیکۆپتەری چاودێریکەری پێشبڕکێکە کە بەهۆی خراپی کەشوهەواوە نەیتوانیوە چاودێری پێشبڕکێکە بکات.
 
پێشبڕکێکە لە ماودای 337 کیلۆمەتر وەستێنرا، کە لەو خاڵەدا ناسر ئەلعەتییە لە پێشەوەی هەمووان بوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە