یانەی نەورۆز تانە لە بڕیارێکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دەدات
رووداو دیجیتاڵ
یارییەکانی خولی یانە نایابەکانی عێراق بەهۆی یارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر وەستێندران و یانەی نەورۆزیش لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا نیگەرانی خۆی لەو دۆخە راگەیاند.
یارییەکانی وەرزی نوێی خولی یانە نایابەکانی عێراق سێ گەڕی بەڕێوەچووە، یانەی نەورۆز وەرزی ئەمساڵ لەگەڵ هەریەک لە یانەکانی هەولێر و زاخۆ وەک سێ نوێنەری هەرێمی کوردستان بەشداری لە خولەکەدا دەکات، یانەی نەورۆز دوو یاری دۆڕاندووە و یارییەکیش یەکسانبووە.
لەو بەیاننامەیدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی یانەکەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، سەرەتا یانەکە نیگەرانی خۆی لە وەستاندنی خولی نایابی عێراق نیشانداوە، کە تێیداهاتووە "ئێمه وه‌ك یانه‌ی وه‌رزشیی نه‌ورۆزی تازه سه‌ركه‌وتوو بۆ خولی نایابی عێراق بۆ وه‌رزی 2021-2022 نیگه‌رانی خۆمان به وه‌ستانی خولی نایابی عێراق ده‌رده‌بڕین كه وه‌ك ئاشكرایه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك یانه و به بیانووی دواخستنێ كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه یارییه‌كانی خوله‌كه به‌رده‌وام بێت، بۆیه داواكارین چاوێك به بڕیاره‌كه‌دا بخشێننه‌وه و یاسا‌و رێسای خوله‌كه وه‌ك خۆی جێبەجێبکرێت".
یانەی وەرزشیی نەورۆز لە 1994 دامەزراوە، یانەیەکی شاری سلێمانییە و چەند تیپێکی لە یارییە وەرزشییە جۆراجۆرەکان بەشداری خول و پاڵەوانێتییەکانی هەرێمی کوردستان عێراق دەکەن.