ڤیدیۆ؛ نیوگاردن یەکەمی ئاندیکار بوو

رووداو دیجیتال

جۆزێف نیوگاردنی شۆفێری تیپی هیتاشی جیڤرۆلێت، هەڵگری نازناوی پێشبڕكێکانی ئاندیکاری جیهانی بۆ ئۆتۆمبێل، پلەی یەکەمی لە پێشبڕکێکانی خەڵاتی گەورەی هارفستی بەدەستهێنا، کە لەسەر پانکی ئیندیانپۆلس لە ئەمریکا بەڕێوەچوو.

ئەو سەرکەوتنەی نیوگاردن لە کاتێکدابوو کە ئەو شۆفێرە لە سۆڕانەوەی 60دا توانی پێش کۆلتۆن هێرتای شۆفێری ئەمریکی کەوت.

لەو پێشبڕکێیەدا کە لە 85 سۆڕانەوە پێکهاتووە، نیوگاردن لە دوایین 25 سۆڕانەوەدا پێشەنگی لەدەستنەدا تاوەکو بە پلەی یەکەم هێڵی کۆتایی تێپەڕاند و بەجیاوازی 14.29 چرکە لەپێش ئەلیکساندەر رۆسی هات، کە ئەمیان پلەی دووەمی بەرکەوت.

ئەمە سێیەم پێشبڕکێیە نیوگاردن لەم وەرزەدا بەشداری تێدادەکات و جیاوزای خاڵەکانی لەگەڵ سکۆت دیکسۆنی پێشەنگی ریزبەندیی گشتی بۆ تەنیا 40 خاڵ کەمکردووتەوە.

وەرزی ئەمساڵی پێشبڕكێکانی ئاندیکاری جیهانی بۆ ئۆتۆمبێل دوای بەڕێوەچوونی دوو پێشبڕکێی دیکە کۆتاییدێت.