ڤیدیۆ؛لیبرۆن جەیمس لۆس ئانجلێسی لە نازناوی ئێن بی ئەی نزیککردەوە


رووداو دیجیتاڵ

جارێکی دیکە ئانتۆنی دەیڤس و لیبرۆن جەیمس، سەرکردایەتی لۆس ئانجلێس لەیکەرزیان کرد، بۆ بردنەوەی یاریی دووەمی کۆتایی ئێن بی ئەی، لە یانەی میامی هیت.

لە دووەم یاریی کۆتاییدا، لۆس ئانجلێس بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و بە 124 خاڵ بەرامبەر 114 یارییەکەی بردەوە.

ئەمە دووەم بردنەوەی لەسەریەکی لەیکەرزە، بەرامبەر میامی هیت، کە خۆی پێویستە 7 یاریی کۆتایی بەکن و ئەو یانەیەی زۆرترین بردنەوەی هەبێت دەبێتە پاڵەوان.

لە یارییەکەدا جەیمس 33 خاڵی تۆمارکرد و 9 تۆپی یەکلاییکەرەوەشی دایە هاوڕێکانی، ئانتۆنی دەیڤس 23 خاڵی لە یارییەکەدا تۆمارکرد.

لە ریزەکانی یانەی میامی هیت، جەیمی باتلەر 25 خاڵی تۆمارکرد و کەیلی ئاولینیکی کەنەدیش 24 خاڵیان تۆمارکرد، بەڵام بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تووشی شکستبوون.

سێیەم یاریی کۆتایی نێوان هەردوو یانە، بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە بەڕێوەدەچێت.