ڤیدیۆ؛ رۆجێر فێدێرێر گەیشتە قۆناخی شازدەی تێنسی ئەمریکا


رووداو - هەولێر

رۆجێر فێدێرێری سویسری بەئاسانی گەیشتە قۆناخی شازدەی تێنسی کراوەی ئەمریکا، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەسەر ڤیلیچیانۆ لۆپێزی ئیسپانی بەدەستهێنا.

لە یارییەکەدا مایسترۆ پێچەوانەی یارییەکانی رابردوو ئاستێکی بەرزتری پێشکەشکرد و یارییەکەی بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە، ئەنجامی کۆمەڵەکانیش شەش سێ، شەش سێ و حەوت پێنج بوون.

لە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکەدا رۆجێر فێدێرێری سێیەمی ریزبەندی جیهان بەرامبەر فیلیپ کۆلشرایبەری ئەڵمانی یارییدەکات.