کریستاڵ پاڵاس لە فرانک دی بۆر بێزارە

رووداو - هەولێر

یانەی کریستاڵ پاڵاس بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە لە خولی ئینگلیزییدا، دەیەوێت دەستبەرداری فرانک دی بۆری هۆڵەندی و راهێنەری یانەکەی ببێت.

سێ هەفتەیە پرێمەرلیگ دەستیپێکردووە و یانەی کریستاڵ پاڵاس سەرەڕای گواستنەوەی چەند یاریزانێک بۆ یانەکەی و تۆکمە کردنی پێکهاتەکەی، بەڵام خراپترین ئەنجامی بەدەستهێناوە و هیچ سەرکەوتنێکی تۆمارنەکردووە و هەرسێ یارییەکەی دۆڕاندووە و شەش گۆڵیشی لێتۆمارکراوە و هیچ گۆڵێکیشی تۆمارنەکردووە، لەبەر ئەوە یانەکە دەیەوێت راهێنەرەکەیان لە پۆستەکەی دووربخەنەوە.

بۆ شوێنگرتنەوەی راهێنەرە هۆڵەندییە 47 ساڵییەکەش، کریستاڵ پاڵاس دەیەوێت جارێکی دیکە رۆی هۆدسۆنی ئینگلیزی بگەڕینێتەوە پرێمەرلیگ و بیکاتە راهێنەری یانەکەی.