ڤيدیۆ؛ مۆرگان ئه‌مریكای گه‌یانده یاری كۆتایی مۆندیالی خانمان
رووداو ـ هه‌ولێر
هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئه‌مریكا، له قۆناخی پێش كۆتایی مۆندیالی خانماندا 2 ـ 1 له ئینگلته‌رای برده‌وه و گه‌یشته یاری كۆتایی.هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا بلیتێكی یاری كۆتایی مۆندیالی خانمانی به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی توانی له یاری پێش كۆتاییدا شكست به ئینگلته‌را بهێنێت.
كریستین پریس له خوله‌كی 10دا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ خانمانی ئه‌مریكا تۆماركرد، به‌ڵام دوای ته‌نیا 9 خولهك ئیلین وایت ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئینگلیزه‌كان یه‌كسانكرده‌وه.
له خوله‌كی 31دا جارێكی دیكه ئه‌لێكس مۆرگان بووه‌وه رزگاركه‌ری ئه‌مریكییه‌كان و له خوله‌كی 31دا گۆڵی دووه‌می بۆ ئه‌مریكییه‌كان تۆماركرد.
له گێمی دووه‌مدا كه‌سیان نه‌یانتوانی گۆڵی دیكه تۆمار بكه‌ن و یارییه‌كه به‌و ئه‌نجامه بۆ ئه‌مریكییه‌كان كۆتاییهات، ئه‌گه‌رچی له خوله‌كی 84دا ئینگلیزه‌كان ده‌رفه‌تێكی زێڕینیان بۆ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه له‌ده‌ستدا، كاتێك ستیڤ هۆتۆن نه‌یتوانی به لێدانی سزا گۆڵ تۆماربكات.
هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئه‌مریكا گه‌یشته یاری كۆتایی له چاوه‌ڕوانی براوه‌ی یاری هۆڵه‌ندا و سوێد، كه ئه‌مریكییه‌كان پێشتر 3 جار نازناوی مۆندیالی خانمانیان به‌ده‌ستهێناوه.