لویس سوارێز:له بارسێلۆنا سزا درام
ئیحسان تاهیر
لویس سوارێز، ئه‌ستێره‌ی ئۆرگوایی یانه‌ی بارسێلۆناى ئیسپانى له به‌رنامه‌ی (T) كه‌ناڵی 10ى ئیسپانىدا، باسی په‌یوه‌ندی درێژی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا و رۆژه‌كانی یه‌كه‌می وه‌ك یاریزانی بلاوگرانا كرد "هه‌موو هه‌نگاوه‌كانم بڕی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونی یاریكردن له بارسێلۆنا به‌دی بێنم، به‌رده‌وام ویستوومه لێره یاری بكه‌م".
سوارێز ده‌ڵێت "كاتێك هاتم سه‌ردانی هاوسه‌ره‌كه‌م بكه‌م كه دڵی پڕبوو له خۆشه‌ویستی بارسێلۆنا و له گه‌ڕه‌كی هسبتالیت نیشته‌جێ بوو، له سه‌رده‌می فرانك ریكاردى راهێنه‌ر سه‌ردانی یانه‌كه‌م كرد، ئه‌وكات من له قۆناخی گه‌شه‌كردن بووم".
سوارێز سه‌رسامی خۆی به ئه‌ستێره‌ی ئه‌وكاتی بارسا، رۆناڵدینهۆ نه‌شارده‌وه و گوتی "له یادمه من تاوه‌كو ئێستا به ئاستی سه‌رم سوڕماوه، دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه بینیم چۆن هانده‌ره‌كانی دڵخۆش ده‌كات". سوارێز هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "یاریكردن له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا واتلێده‌كات وا هه‌ست بكه‌ی منداڵی له‌گه‌ڵ پێڵاوێكی تازه‌دا".
لویس، له باره‌ی ئه‌و پێشوازییه گه‌وره‌یه‌ی له كاتی هاتنی بۆ كامپ ن‌و لێیكراوه، ده‌ڵێت "پێشتر هه‌ندێ یاریزانم ده‌ناسی، به‌ڵام ئه‌و ناسینه وایان لێكردم زۆر باش هه‌ست بكه‌م به‌وه‌ی ئه‌ركه‌كه‌م ئاسان و خۆش ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئینێستا رێزی زۆرم هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئهرجهنتینییهكانیش په‌یوه‌ندیم هه‌بوو، نه‌خاسمه ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ ههڵبژاردهكانمان له ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌كدی یارییمان ده‌كرد.
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ر یاریگه رووده‌ده‌ن له ژووری جلگۆڕین نامینێن". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "له‌گه‌ڵ مێسی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌سته‌واره‌كه زۆر باشبوو، هیچ شه‌رمم له‌گه‌ڵ هیچ یاریزانێك نه‌بوو، به‌رده‌وام ده‌گوترێ ئه‌ستێره‌كان له ئاسمانن، به‌ڵام له ژووری جلگۆڕین هه‌موو هاوبه‌شن و ئێمه‌ش هه‌موومان یه‌كسانین و هه‌موومان وهكیهكین".
سوارێز، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كێشه‌یه‌كی كاتی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ماسكیرانۆ، كه له پاڵه‌وانیه‌تی كۆپا ئه‌مریكادا رووی‌دابوو "كه هاتمه بارسێلۆنا ته‌نیا قسه‌م له‌گه‌ڵ ماسكیرانۆ نه‌بوو، چونكه ئه‌و منی به‌وه تۆمه‌تباركرد كه هۆكاری ده‌ركردنی بووم له كلاسیكۆی نێوان ئه‌رجه‌نتین و ئۆرگوای، به‌ڵام ئه‌وه بووه رابردوو و ئێستا په‌یوه‌ندیمان زۆر پته‌و و باشه".
هه‌رچه‌نده سوارێز باسی ئه‌و تهڤكۆییه ده‌كات كه بینیویه‌تی، كه‌چی سوارێز چیرۆكێك ده‌گێڕێته‌وه كه له رۆژه‌كانی یه‌كه‌میدا له‌گه‌ڵ بارسێلۆنادا زۆر هه‌راسانی كردووه و ده‌ڵێت "ده‌بێت كاژێرێك پێشتر له شوێنی مه‌شقه‌كان ئاماده‌بین، به‌ڵام له یه‌كه رۆژدا ته‌نیا یه‌ك خولهك دواكه‌وتم، كه‌چى غه‌رامه‌یان كردم، به‌ڵێ ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌ك خولهك دواكه‌وتووم، ئه‌وه‌ش تووڕه‌ی كردم، چۆن ده‌بێت بۆ دواكه‌وتنی یه‌ك خولهك غه‌رامه بده‌م، ئه‌و چیرۆكه هێشتا له مێشكمدا ماوه".