ڤیدیۆ؛ مێسی و سوارێز چوار گۆڵیان تۆمارکرد و ئینتەرمەیامی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

 
رووداو دیجیتاڵ

هەریەکە لە لیۆنێل مێسی و لویس سوارێز سەرکردایەتیی یانەی ئینتەرمەیامیان کرد، بۆ بردنەوەی دووەم یاری لەم وەرزەی رکابەرییەکانی خولی ئەمریکا و سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی سێیەمی خولی ئەمریکادا، یانەی ئینتەرمەیامی لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا میوانداریی ئۆرلاندۆ سیتی کرد و یارییەکەی بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
 
دوای تەنیا چوار خولەک لە دەستپێکردنی یارییەکە لویس سوارێز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
 
پاشان لۆیزیتۆ لە خولەکی 10 گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 28 سوارێز ئەمجارە ئاسیستی کرد، رۆبێرت تایلۆر ئینتەرمەیامیی کردە خاوەنی سێ گۆڵ.
 
نیوەی یەکەم بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر تەواو بوو.
 
لە نیوەی دووەمدا ئینتەرمەیامی لەسەر ئاستە بەرزەکەی بەردەوامبوو، لیۆنێل مێسی دوو گۆڵی دیکەی بۆ یانەکەی تۆمارکرد، کە دووەمیان بە ئاسیستی سوارێز بوو.
 
یارییەکە بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر تەواو بوو، ئینتەرمەیامی لە سێ یارییدا دوو یاریی بردووەتەوە و لە یارییەکدا یەکسانبووە، ئێستا بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەیە.