پێتزاكه‌ى میسی درۆ ده‌رچوو


دواى ئه‌وه‌ى لێدوانێكی كارلیس ریكساشی ئه‌ستێره‌ى پێشووى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه‌و بووه‌ هۆكاری تووڕه‌بوونى لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینی، كه‌ گوتبووى "ساڵى رابردوو ئاستى مێسی به‌هۆی زۆر خواردنى پێتزا دابه‌زیبوو". ئه‌و یاریزانه‌ى پێشووى بارسێلۆنا ئه‌و قسانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و قسانه‌ى بۆ هیچ رۆژنامه‌یه‌ك نه‌كردووه‌.

رۆژنامه‌ى ریجیۆ 7 له‌سه‌ر زارى ریكساش ئه‌و لێدوانه‌ى بڵاوكردبووه‌، به‌ڵام ریكساش رایگه‌یاند ئه‌وه‌ درۆیه‌و ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ته‌نیا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى تیراژى خۆی ئه‌و قسانه‌ى به‌ ناوى ئه‌و كردووه‌.

ریكساش زیاتر به‌رگری له‌ خۆی كردو گوتى "گومانم له‌وه‌ نییه‌ كه‌ مێسی و ئیداره‌ى بارسێلۆنا بڕوا به‌م قسانه‌ ناكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان زۆر باش ده‌زانن كارلیس ریكساش كێیه‌".