کوردێک دەتوانێت بەشداریی پاڵەوانیەتیی ئارنۆڵد کلاسیک بکات
رووداو - سلێمانی
ئارام ئەمین، پاڵەوانێکی لەشجوانی کوردە، ئەو لە کێشی 100 کیلۆگرامدا ناوێکی دیارە و لە ماوەی کورتدا 13 میدالیای بەدەستهیناوە، پاڵەوانە کوردەکە دەڵێت، خولیایەکی زۆری بۆ یاری لەشجوانی هەیە و دەیەوێت لەسەر بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر بەردەوامبێت، ئارام لە داهاتوودا دەتوانێت لە پاڵەوانێتی ئارنۆڵد کلاسیکۆ و مستەر ئۆڵیمپیاش بەشداربێت.