تاتا مارتینۆ :مێســـــــــــى بۆ ماڵه‌وه
رووداو -سلێمانى
تاتا مارتینۆى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئهرجهنتێنا به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى دوورخستنه‌وه‌ى لیۆنێل مێسى له پێكهاته‌ى هه‌ڵبژارده‌ى بۆ ئۆلۆمپیادى به‌رازیل ئاشكرا كرد .
تاتا له لێدوانێكیدا رایگه‌یاندووه، بۆ ئۆلۆمپیادى ریۆدی جانیرۆ له هاوینى ئه‌مساڵ به بێ مێسى به‌شدارى ده‌كه‌ن و له برى ئه‌و یاریزانه هه‌ریه‌كه ئیكاردى و دیپالاو فینتۆ درێسى تانگۆ ده‌پۆشن .
تاتا هۆكارى بهشدارینهكردنى به‌هۆى پلان و به‌رنامه‌كانى خۆى به‌ستۆته‌وه بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه چونكه ناتوانێت زیاتر له سێ یاریزان به‌شدارى پێبكات كاتێك ته‌مه‌نیان سه‌روو (23) ساڵ بێت .