کوردستان، کوبای گۆڵباران کرد
رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی کوردستان یەکەم یاریی خۆی لە جامی ئەلیکترۆنیی کیشوەرەکان ئەنجامدا و کارمەندێکی رووداو کاپتنی هەڵبژاردەکەیە.
لە یەکەم یاریی خۆیدا لە جامی ئەلیکترۆنیی کیشوەرەکان، هەڵبژاردەی کوردستان لە یاریی چووندا بە ئەنجامی 8-0 کوبای شۆککرد و لەو هەڵبژاردەیەی بردەوە، لە یاریی هاتنیشدا بەرامبەر هەمان هەڵبژاردە بە ئەنجامی 1-0 براوە بوو و بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی وەرگرت.
دیاری حەسەن، شرۆڤەکاریی وەرزشی رووداو، کاپتنی هەڵبژاردەی ئەلیکترۆنیی کوردستانە و زیاتر لە 6 ساڵە یاریزانە لە ریزەکانی ئەو هەڵبژاردەیە.
هەڵبژاردەی کوردستان لە پاڵەوانێتیی جامی ئەلیکترۆنیی کیشوەرەکان لە کۆمەڵەی دووەمدایە هاوشانی هەڵبژاردەکانی 'کوبا، زیمبابۆی و ئیکوادۆر'
لە یارییەکی دیکەی پاڵەوانێتییەکەدا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە ئەنجامی 6-0 لە جیبوتی بردەوە و بەرازیل توانی بە ئەنجامی 11-0 مۆزەمبیق گۆڵباران بکات.
لەلایەکی دیکەشەوە ئیکوادۆر بە ئەنجامی 7-0 لە زیمبابۆی بردەوە.
هەڵبژاردەی کوردستان لە یاریی داهاتوودا رووبەڕووی هەڵبژاردەی زیمبابۆی دەبێتەوە.