عەلی عەدنان به رهسمى چووه خولى توركى
عەلی عەدنان بەشێوەیەکی فەرمیی گرێبەستێک لەگەڵ یانەی ریزا سپۆری تورکی بۆماوەی پێنچ ساڵ واژوو کرد.
دوێنێ ئێوارە یانەی ریزا سپۆری تورکی لەسەر پێگەی خۆی بڵاوی کردەوە، گرێبەستێکیان بۆ ماوەی پێنچ ساڵ و بەبڕی سێ ملیۆن دۆلار لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی بەغداد عەلی عەدنان واژوو کردووە.
یاریزانە تەمەن بیست ساڵەکە بوبوە جێگای سەرنجی زۆرێک لەیانەکانی تورکیا، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە جامی جیهانی لاوان پێشکەشی کرد لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق.
یانەی ریزا سپۆری وەرزی رابردوو لە خولی پلە یەکەکانی تورکیاوە سەرکەوتە خولی پلە نایابەکان، ناوەڕۆکی دەستەوارەکە بریتیە لە پێدانی بڕی دووسەد و بیست و پێنچ هەزار دۆلار بە یانەی بەغداد تاوەکوو دەستبەرداری عەلی ببن، ساڵانەش بڕی شەش سەد و بیست و پێنچ هەزار دۆلار دەدرێتە یاریزانەکە.