مێسی بەرامبەر ئیکوادۆر یاری دەکات یان نا؟

رووداو دیجیتاڵ

 

راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی لە ئیسپانیا، ئەمڕۆ سێشەممە، هەڵوێستی سەرەتایی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی ئاشکرا دەکات سەبارەت بە بەشداریکردن یان نەکردنی لە یارییەکەی بەرامبەر ئیکوادۆر.
 
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هەینی داهاتوو، لە قۆناخی چارەکی کۆتایی کۆپا ئەمریکا، رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیکوادۆر دەبێتەوە، بەڵام هێشتا دیارنییە لیۆنێل مێسی بەشداری لەو یارییەدا دەکات یان نا، کە بەهۆی پێکانەوە بەرامبەر پێرو یاری نەکرد، کە بەرامبەر چیلی تووشی گرژبوون لە ماسوولکەی بەستەری راستی بوو.
 
بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، لیۆنێل مێسی دوێنێ دووشەممە بەشداری بەشێک لە مەشقەکانی بەکۆمەڵی کردووە، ئەمەش ئاماژەیەکی سەرەتایی بە ستافی تەکنیکی دەدات کە پەیوەندی بە یارییەکەی قۆناخی چارەکی کۆتاییەوە دەکات.
 
لیۆنێل مێسی، دوای پێکانەکە بۆ ماوەی 4 رۆژ پشووی دا بۆ ئەوەی خراپتر نەبێت.
 
یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین، لەو بارەیەوە لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، رایگەیاند "مێسی پێش مەشقەکانی رۆژی دووشەممە هەندێک راهێنانی سەرەتایی ئەنجامداوە، دواتر لەگەڵ هاوڕێکانی بەشداری لە مەشقە بەکۆمەڵەکانی کردووە".
 
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین سەرکەوت بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی دوای ئەوەی بە بردنەوەی هەر سێ یارییەکەی 9 خاڵی کۆکردەوە و وەک یەکەم و پێشەنگی کۆمەڵەکەی بلیتەکەی وەرگرت.
 
مێسی تاوەکو ئێستا بەشداری لە دوو یاریی کۆپا ئەمریکادا کردووە و هیچ گۆڵی نەکردووە و یەک ئەسیستی هەیە.