وێڵز گەیشتە چوارگۆشەی زێڕینی یۆرۆی 2016

لە یارییەکەدا گەرچی هەڵبژاردەی بەلجیکا لەسەرەتاوە فشاری زۆری لەسەر گۆڵی وێڵزییەکان دروستکرد و هەر زوو بە گۆڵێکی نایگۆلان پێشكەوت، بەڵام وێڵزییەکان یارییەکەیان بردەوە.

وێڵز هەر زوو ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و لە گێمی دووەمدا بە تۆمارکردنی گۆڵی دووەم بەلجیکای تووشی شۆککرد و لە دوا خولەکەکانیشدا بە تۆمارکردنی گۆڵی سێیەم، هەموو ئومێدێکی لە بەلجیکا بڕی بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە.


هەڵبژاردەی وێڵز بۆ یەکەمجار لە مێژوودا گەیشتە چوارگۆشەی زێڕینی یۆرۆ، دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی بەلجیکا بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک.

هەردوو هەڵبژاردە لە قۆناخی هەشتی یۆرۆی فەرەنسا و لەسەر یاریگەی لیل میترۆپۆلیتان، رووبەڕووی یەکبوونەوە ولەسەرەتایی یارییەکە بەلجیکییەکان کە باشترین هەڵبژاردەی کیشوەری ئەوروپان بە گوێرەی ریزبەندی فیفا بە هێرشبردن دەستیانپێکرد و تاوەکو لە خولەکی 13دا، رادگا ناینگۆلان گۆڵی یەکەمی بۆ بەلجیکاتۆمارکرد.


بەڵام وێڵزییەکان دەستەوەستان نەوەستان و هەوڵی خۆسەلماندیاندا، و توانیان لە خولەکی 31 لە رێگەی سەرێکی ئاشلی ولیامزەوە ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە.

هەرچەندە بەلجیکییەکان هەوڵی زۆریاندا و دەرفەتی زۆریان دروست کرد بۆ ئەوەی گۆڵی دووەم و سەرکەوتن بکەن، بەڵام دەرفەتەکانیان لەدەستچوو و وێلزییەکان لە رێگەی هێڕسی پیجەوانەوە تاوڵەکەیان سەراوژێرکردەوەو لە خولەکی 55 هال رۆبسۆم گۆڵی دووەمی بۆ وێڵز تۆمارکرد، ئەو رۆبسۆنەی کە پیاوی یارییەکە بوو، بەڵام بێ یانەیە و هیچ یانەیەک ئامادەنەبوو گرێبەستی لەگەڵ بکات و رەنگە ئەو گۆڵە ببێتە فریادرەسی ئەو یاریزانە 24 ساڵیە.


بەر لە چوار خولەک لە کۆتاییهاتنی یارییەکە، سام فۆکس وێڵزی کردە خاوەن گۆڵی سێیەم و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.هەڵبژاردەی بەلجیکای خاوەن زۆرترین ئەستێرە لە پاڵەوانیەتییەکەدا ماڵئاواییکرد و وێڵزییەکانیش بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیاندا گەیشتنە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانیەتییەکە لە قۆناخی داهاتوودا بەرامبەر پۆرتوگال یاریدەکات.