80 ملیۆنی مانچێستەر یونایتد بۆ هاری کەین ئامادەیە
رووداو دیجیتاڵ
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان دووپا لە ویستی یانەی مانچێستەر یونایتد دەکەنەوە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ هاری کەین، هێرشبەری یانەی تۆتێنهام.
ماڵپەری 'تۆتۆ مێرکاتۆ'ی ئیتاڵی گووتوویەتی، بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەکە هاری کەینیان کردووەتە نزیکترین ئامانجی داهاتووی خۆیان. ئامادەن 80 ملیۆن یۆرۆ بدەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە.
ماڵپەرەکە زیاتر دەڵێ، "مان یونایتد تەنانەت شوێنگرەوەی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کەین دیارییکردووە کە لاوتارۆ مارتینێزە، ئەگەر گرێبەستکردن لەگەڵ کەین شکستی هێنا".
گرێبەستی هاری کەین لەگەڵ تۆتێنهام لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت هەر بۆیە پێشبینیکراوە کە سپێرز وا بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو هێرشبەرە نەبێت.
ماڵپەرە ئیتاڵییەکە زیاتر دەڵێ، "مان یونایتد دەکرێ دەستەوارەیەک بەبڕی 80 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ رازیکردنی سپێرز لەپێناو دەستهەڵگرتن لە لاوتارۆ".
هاری کەین، پێشتریش ئامانجی مان یونایتد بووە، بەڵام ئێستا لە هەموو کات زیاتر جێگەی سەرنجی بەرپرسانی یانەکەیە، لە کاتێکدا یانەکە پێویستیی زۆری بەهێرشبەرێکی کاریگەر و ئەزمووندار و سەرەڕم هەیە.