خولی تۆم و جێری راسته‌قینه
ئا: ره‌مزی میره‌كانی
له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌س گاڵته به خولی ئیسپانیا بكه‌ن و به خولی (تۆم و جێری) ناوی ببه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ساڵانی رابردوودا ركابه‌ری ته‌نیا له‌نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا بووه، بۆ ئه‌مه‌ش به خولی سكۆتله‌ندی ده‌یچوێنن، كه هیچ یانه‌یه‌ك ناتوانێت شان له شانی هه‌ردوو یانه گه‌وره‌كه سیلتیك و رینجه‌رز بدات. به‌ڵام له راستیدا خولێك هه‌یه، كه هه‌ر به‌ڕاستی خولی تۆم و جیرییه.
له ناوچه‌ی عه‌ره‌بیشدا له خولی سوودان ده‌بینین، هیچ یانه‌یه‌ك ناتوانێت بگاته ئاستی نیوه‌ی یانه‌كانی هیلال و مه‌ریخ، له دوایین 10 ساڵدا هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه بگاته پله‌ی دووه‌میش، كه هه‌ردوو زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئوم درمان بۆخۆیان قۆرخیان كردووه. به‌ڵام له‌وانه‌یه زۆر كه‌س سه‌ریان سوڕ بمینێت، كاتێك ده‌زانن به‌ڕاستی خولی (تۆم جێری) به مانای وشه‌كه هه‌یه، ئه‌ویش خولی دورگه‌كانی سیلییه.
ئه‌و دورگه‌یه ده‌كه‌وێته باشووری خۆرئاوای دورگه‌ی ئینگلیزی و باشووری دورگه‌كانی به‌ریتانیا (به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌گه‌ر دورگه‌كه بخه‌ینه سه‌ر كۆماری ئێرله‌ندا و ئێرله‌ندای باكوور). ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و دورگه‌یه‌ش له 2200 كه‌س ره‌تنادات و رووبه‌ره‌كه‌شی 45 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه، له كۆی ئه‌و 56 دورگه‌یه ته‌نیا خه‌ڵكی له‌سه‌ر 5 دورگه‌ی ده‌ژین، كه گه‌وره‌ترینیان سانت مارییه و ژماره‌ی دانیشتوانی 1800 كه‌سه. خولی دورگه‌كه (قه‌لغانی لیۆنیس) ته‌نیا له دوو تیپ پێكدێت، ئه‌وانیش وولباك ئه‌ندرز و گاریسۆن گه‌نه‌رزن، هه‌ردوو تیپ 17 یاری به‌رامبه‌ر یه‌كدی ده‌كه‌ن، پاڵه‌وانیش ئه‌و تیپه ده‌بێت، كه زۆرترین یاری ده‌باته‌وه.
بیرۆكه‌یه‌ك بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی بێزاری
شتێكی زۆر بێزاركه‌ر ده‌بێت دوو تیپ 17 یاری به‌بێ وه‌ستان به‌رامبه‌ری یه‌كدی بكه‌ن، بۆیه پێشبڕكێی جامی دورگه‌ی (جامی هۆلیسلرز) هه‌یه، كه لایه‌نه‌كانی یاری كۆتایی هه‌ر ئه‌و دوو تیپه‌ن. هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه، به‌ڵكو پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانكردنی یاریزانه‌كانی هه‌ردوو تیپ، به‌هه‌مان شێوازی تۆپی پێی سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌بێت، پێش هه‌ر وه‌رزێك كاپتنی هه‌ردوو تیپ تیروپشك ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كامیان یه‌كه‌مجار یاریزان ده‌ستنیشان ده‌كات، ئینجا هه‌ریه‌كیان یاریزانێك راده‌كێشێ تاوه‌كو پێكهاته‌كه ته‌واو ده‌بێت، ئه‌وه‌ش رێگه‌ی به هاوسه‌نگی له هه‌ردوو پێكهاته ده‌دات، بۆیه له 5 وه‌رز له كۆی 8 دوایین وه‌رزدا، ته‌نیا له یاری كۆتایی نازناوه‌كه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه.
گه‌وره‌ترین یاریزان ته‌مه‌نی 70 ساڵه
زۆربه‌ی دانیشتوانی دورگه‌كه ناتوانن له هه‌موو یارییه‌كان ئاماده‌بن، به‌هۆی كاركردنیان هه‌ندێكیان له دروستكردنی كه‌شتی، هه‌ندێكیان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری هوتێل و پیاوی ئاگركوژێنه‌وه كار ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنی كه‌سانی دیكه زۆر ده‌بێت، هه‌تا سكرتێری خوله‌كه به‌شداری له هه‌ندێ یارییدا كردووه، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی 70 ساڵیشه، به‌ڵام ئه‌و ته‌مه‌نه گه‌وره‌یه‌ی رێگر نه‌بوو له‌وه‌ی ناوبژیوان له یارییه‌كدا ده‌ری بكات، كه تاكه ناوبژیوانی دورگه‌كه‌یه و هه‌ر خۆیشی هه‌موو یارییه‌كان به‌بێ یاریده‌ده‌ر به‌ڕێوه‌ده‌بات، واته ئۆفساید له یارییه‌كاندا نییه.
یاریگه‌ی یارییه‌كه
نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت، هه‌موو یارییه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك یاریگه به‌ڕێوه ده‌چن، ئه‌ویش یاریگه‌ی گاریسۆن فیڵده، وشه‌ی یاریگه‌ش گومانی زۆر هه‌ڵده‌گرێ، چونكه یاریگه‌كه بریتیه له چیمه‌نی سه‌وز و هیچ په‌رژینێكی له چوارده‌وریدا نییه، له لایه‌كی یاریگه‌كه‌ش دوو ژووری جلگۆڕین هه‌یه.
رووداوێكی مێژوویی له ساڵی 2008
له ساڵی 2008 رووداوێكی مێژوویی له مێژووی ئه‌و خوله روویدا، كاتێك كۆمپانیای ئه‌دیداس تیشكی خسته سه‌ر خوله‌كه، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی رێكلامی و له دێڤید بێكهام، پاتریك ڤیێرا و ستیڤن جیرارد پێكهاتبوون، كه سه‌ردانی هه‌ردوو تیپیان كرد و یارییان له‌گه‌ڵدا كردن.