هیوا جەمال و رێبوار محەممەد باسی کلاسیکۆ دەکەن

رووداو- هەولێر

نیو کاژێر بەر لە دەستپێکردنی کلاسیکۆ، لە رووداوی ئەمڕۆدا شیکردنەوە بۆ ئەو یارییە دەکرێت.

هیوا جەمال، پێشکەشکاری رووداوی ئەمڕۆ و رێبوار محەممەد پێشکەشکاری بەرنامەی وەرزین، پێکەوە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ پێشکەش دەکەن و لەگەڵ شرۆڤەکارە وەرزشییەکان شرۆڤەی یارییەکەی ئەمشەو دەکەن.

بۆ یەکەمجارە لە رووداو، پێشکەشکارێکی وەرزشی و پێشکەشکارێکی سیاسی بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی هاوبەش پێشکەش بکەن.

رووداوی ئەمڕۆ، بەرمانەیەکی رۆژانەیە و رووداوە گەرمەکانی رۆژ گەنگەشە دەکات، رۆژانە کاژێر 21:00 بەکاتی هەولێر پێشکەش دەکرێت.