رووداو - هەولێر
دانیمارك، هۆڵه‌ندا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا مه‌دالیای زێڕیان برده‌وه له دوایین رۆژی پاڵه‌وانێتی پایسكیلسواری نێو هۆڵه‌كان، كه له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو.
ئیلینۆر پاركه‌ری پاڵه‌وانی خانمه جیهان له سه‌ر ئاستی خانمان پله‌ی یه‌كه‌م و مه‌دالیای زێڕی بۆ به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی توانی به‌سه‌ر جینێڤه‌ر ڤالێنتیی كچه پایسكیلسواری ئه‌مریكی و ئه‌نیتا ستینبێریگ نه‌رویجیدا زاڵ ببێت.
له پێشبڕكێی دووانه‌ی پیاوانیش هه‌ردوو پایسكیلسواری دانیماركی نۆرمان هانسین و مایكل مۆركۆڤ به ئاسانی مه‌دالیای زێڕیان برده‌وه، كاتێك 62 خاڵیان كۆكرده‌وه، له كاتێكدا تیپی نیۆزیله‌ندا كه مه‌دالیای زیوی برده‌وه ته‌نیا 33 خاڵیان كۆكرده‌وه.
له پێشبڕكێی كێرینی تایبه‌ت به خانمانیش، ئیما هێنزی خانمه پایسكسلسواری ئه‌ڵمانی مه‌دالیای زێڕی له ملكرا دوای ئه‌وه‌ی پێش ركابه‌ره كۆرییه‌كه‌ی، هی جین كه‌وت.
له پێشبڕكێی تاكانه‌ی پیاوانیشدا هاری لاڤرسینی هۆڵه‌ندی پارێزگاری له نازناهكهی كرد و ئه‌مجاره‌ش مه‌دالیای زێڕی برده‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ