هاوڕێیه‌كی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ هۆشداری ده‌داته یاریزانانی میلان
رووداو ـ هه‌ولێر
ئه‌نتۆنیۆ نوچیرینۆ، یاریزانی پێشووی یانه‌ی میلانی ئیتالی، هۆشداری ده‌داته یاریزانانی میلان و ده‌ڵێت "زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ گاڵته قبوڵ ناكات".
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ به‌پێی گرێبه‌ستێك بۆ ماویه 6 مانگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ریزه‌كانی یانه‌ی میلان و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سێریا ئه‌ی یاری بۆ یانه كۆنه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه.
ئه‌نتۆنیۆ نوچیرینۆ، كه له وه‌رزی 2011 ـ 2012ی خولی ئیتالیادا له‌گه‌ڵ زڵ‌اتان پێكه‌وه یارییان بۆ میلان كردووه، باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیبرا بۆ میلان ده‌كات و ده‌ڵێت "زۆر دڵخۆشم به گه‌ڕانه‌وه‌ی زڵ‌اتان بۆ میلان، ئه‌و هه‌میشه خۆشه‌ویستی خۆی بۆ شاره‌كه و یانه‌كه‌ی نیشانداوه".
ئه‌و كۆنه یاریزانه‌ی میلان هه‌روه‌ها گوتی "به راشكاوی ده‌ڵێم میلان زۆر پێویستی به زڵ‌اتان بوو، ئه‌و پاڵه‌وانه، كه‌سایه‌تی تیپه‌كه به‌هێز ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێته رێنیشانده‌ر و نموونه‌یه‌كی باش بۆ یاریزانه بچووكه‌كانی یانه‌كه".
ئه‌و هاوڕێیه‌ی زڵ‌اتان هۆشداریشی دایه یاریزانانی میلان و گوتی "ئیبراهیمۆڤیچ به عه‌قڵه گه‌وره‌كه‌یه‌وه دێته‌وه میلان، ئه‌و هه‌میشه داوای زۆر ده‌كات، به بوونی ئه‌و گاڵته‌كردن نه‌ما، له مهشقهكانیشدا رێگه به‌هیچ ته‌مبه‌ڵی و خاوبوونه‌وه‌یه‌ك نادات، چونكه ئه‌و هه‌میشه سه‌ركه‌وتنی ده‌وێت".
نوچیرینۆ، گوتیشی "ئه‌و ده‌یه‌وێ یاریزانه هاوڕێكانی 300%ی تواناكانی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ، ئه‌گه‌ر به رێنماییه‌كانی ئه‌و بكه‌ن زۆر سوودی لێوه‌رده‌گرن".