ئیدین هازارد: هه‌ست ده‌كه‌م به‌رازیلیم
رووداو ـ هه‌ولێر
ئیدین هازارد، ئه‌ستێره‌ی به‌لجیكی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، به‌ڵێن به جه‌ماوه‌ری یانه‌ی شاهانه ده‌دات كارێكی وا بكات جه‌ماوه‌ری یانه‌كه‌ی شانازی پێوه بكه‌ن.
هازارد له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی RTLی به‌لجیكی، باسی ئاستی خۆی كرد و گوتی "من ده‌توانم ئاستێكی به‌رزتر پێشكه‌ش بكه‌م، به‌ڵێن به جه‌ماوه‌ری ریال مه‌درید ده‌ده‌م كه كارێك بكه‌م ئه‌وان شانازی پێوه بكه‌ن".
هازارد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه له سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه تووشی پێكان بووه‌و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئاستییه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام ده‌ڵێت "دڵنیام له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ده‌گونجێم و ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌م".
هازارد هه‌روه‌ها گوتی "هه‌ندێجار هه‌ست ده‌كه‌م من به‌رازیلیم، چونكه یاریزانێكی به‌توانام له رووی بڕینی یاریزانانه‌وه".
له‌باره‌ی گۆڵكردنیشهوه، هازارد گوتی "وه‌رزه‌كه درێژه، هه‌مووان حه‌زده‌كه‌ن گۆڵ بكه‌م، منیش حه‌زده‌كه‌م، به‌ڵام پێویسته كاری زیاتر بكه‌م، پێویسته ئاستی یاریكردنم به‌رز بكه‌مه‌وه‌و ببمه باشترینی نێو یاریگه".
هازارد په‌سنی ریال مه‌درید و زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ریشی دا و گوتی "من هه‌میشه دڵخۆشم، من له باشترین یانه‌ی جیهانم و له‌گه‌ڵ باشترین یاریزانانی جیهان یاری ده‌كه‌م و سوودیان لێوه‌رده‌گرم، له‌گه‌ڵیاندا هه‌ست به دڵخۆشییه‌كی زۆر ده‌كه‌م". هه‌روه‌ها گوتی "زۆر خۆشه تۆ هه‌موو رۆژێ زیدان ببینی، پێشتر ئه‌و نموونه‌ی به‌رزی من بوو، كه‌چی ئێستا راهێنه‌ری منه و هه‌موو رۆژێ پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین".