له‌ دواساته‌كانی مێركاتۆ، یاریزانێكی ریال رۆیشت


رووداو - هه‌ولێر

له‌ دواساته‌كانی مێركاتۆی ئه‌م هاوینه‌، بۆرخا مایۆرالی یاریزانی هێرشبه‌ری ریال مه‌درید به‌ شێوه‌ی خواستن روویكرده‌ یانه‌ی لێڤانتی بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی هه‌لی زیاتری یاریكردن.

شه‌وی رابردوو له‌ دواساته‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه‌ی یاریزاناندا، بۆرخا مایۆرالی هێرشبه‌ری ریال مه‌درید به‌ شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز په‌یوه‌ندیی به‌ یانه‌ی لێڤانتییه‌وه‌ كرد و یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رێككه‌وتنی هه‌ردوو یانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌.

ریال مه‌درید دوێنێ به‌ فه‌رمی ماریانۆ دیازی هێرشبه‌ری پێشووی تیپه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ ریزه‌كانی، ئه‌مه‌ش وایكرد مایۆرال له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی هه‌لی زیاتری یاریكردن، رووبكاته‌ یانه‌ی لێڤانتی.