ڤیدیۆ؛ ئاتلێتیكۆ مه‌درید له ئه‌ستێره‌كانی خولی ئه‌مریكای برده‌وه
له یارییه‌كی دۆستانه‌دا، یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی له تیپی ئه‌ستێره‌كانی خولی نایابی ئه‌مریكی برده‌وه.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئیكسبلۆریا له شاری ئۆرلاندۆی سه‌ر به ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكی ئه‌نجامدرا، كه یانه‌كه‌ی مه‌درید به ئه‌نجامی 3 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له تیپی ئه‌ستێره‌كانی خولی ئه‌مریكای برده‌وه، كه به سه‌ركردایه‌تی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ و وه‌ین رۆنی یارییان ده‌كرد.
یه‌كه‌م هه‌لی گۆڵكردن له یارییه‌كه‌دا له خوله‌كی 26دا بۆ وه‌ین رۆنی ره‌خسا و لێدانێكی به‌هێزی ئاراسته‌ی گۆڵی مه‌دریدییه‌كان كرد، به‌ڵام تۆپه‌كه چه‌ند سانتیمه‌ترێك به‌سه‌ر شیشی گۆڵه‌كه‌دا چووه ده‌ره‌وه.
ئاتلێتیكۆ مه‌درید له یه‌كه‌م ده‌رفه‌تدا كه له خوله‌كی 43ی گێمی یه‌كه‌مدا بۆی ره‌خسا گۆڵی تۆماركرد، كه ماركۆس یۆرێنتی یاریزانی نوێی یانه‌كه دوای وه‌رگرتنی پاسێكی جوان ژیرانه خستییه نێو تۆڕی ئه‌مریكییه‌كان.
له گێمی دووه‌مدا ركابه‌رییه‌كه به‌هێز بوو، دیێگۆ سیمیۆنیش هه‌روه‌ك یارییه‌كی فه‌رمی به ترس و به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد، به‌ڵام جواو فیلیكس له خوله‌كی 85 ئه‌و ترسه‌ی لای سیمیۆنی نه‌هێشت و گۆڵی دووه‌می بۆ ئاتلێتیكۆ مه‌درید تۆماركرد.
دیێگۆ كۆستاش له خوله‌كی 93 گۆڵی سێیه‌می بۆ مه‌دریدییه‌كان تۆماركرد و دڵی جهماوهرهكهیانی خۆشكرد.