خولی سعودیە نرخەكەی بووە زیاتر لە ملیارێك دۆلار

رووداو – هەولێر

گرووپی كەناڵەكانی ئێم بی سی، توانی مافی گواستنەوەی یارییەكانی خولی تۆپی پێی سعودیە بەدەست بهێنێت لە گەورترەین دەستەوارەی فرۆشتنی مافی تەلەفژیۆنی یارییەكان لە سعودیەدا.

ئێم بی سی توانی بە بری 4 ملیار و 100 ملیۆن ریالی سعودی، كە دەكاتە 1 ملیار و 93 ملیۆن دۆلار، مافی سەرجەم یارییەكانی خولی نایابی سعودیە بەدەست بهێنێت.

بەمەش ئێم بی سی نرخی مافی گواستنەوەی یارییەكانی خولەكەی لە 150 ملیۆن ریالی سعودییە بۆ 410 میلۆن بەرزكردەوە لە وەرزێكدا، ئەمەش سوودێكی زۆر بە خەزێنەی یانەكانی سعودیە دەگەیەنێت و پارەیەكی باش لە مافی گواستنەوەی تەلەفژیۆنی یارییەكانیان وەردەگرن.

بِڕیارە كەناڵە وەرزشییەكانی سعودیەش هاوبەشی لەگەڵ گرووپی ئێم بی سیدا بكەن بۆ گواستنەوەی یارییەكانی وەرزی نوێی خولی سعودیە.