پرێمەرلیگ داوای درێژکردنەوەی ماوەی مێرکاتۆ دەکات

 

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ فیفا، بەمەبەستی درێژکردنەوەی ماوەی مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی میرەری بەریتانی: "یانەکانی پرێمەرلیگ پێشنیازیان کردووە، کە ماوەی مێرکاتۆ درێژ بکرێتەوە، تاوەکو مانگی ئاداری داهاتوو، بۆ ئەوەی بتوانێت، چ یاریزانێکێکیان بوێت بیگوازنەوە، یان دەستبەرداری بن، کێشەی کاتیان بۆ دروست نەبێت".

هەروەها میرەر باس لەوە دەکات: "یانەکانی پرێمەرلیگ ترسی ئەوەیان هەیە، نەتوانن دەستبەرداری ئەو یاریزانەبن کە دەیانەوی لە لە مێرکاتۆ لە بەرامبەر بڕەپارەیەکی پێویست دەستبەرداریان بن، یان نەتوانن مووچەی ئەو ئەستێرانە دابین بکەن بەهۆی ئەو قەیرانە ئابوورییەی لە سەردەمی ڤیرۆسی کۆرۆناوە سەریهەڵداوە". 

بەگوێرەی راپۆرتەکەی رۆژنامەی میرەر: "کۆمەڵێک یانە ترسی ئەوەیان هەیە پێشێلی یاسایی هاوسەنگی جەرجی و داهاتیان بۆ دروست بێت و یاسای یاریی خاوێن پێشێلبکەن و نەتوانن بەردەوامی بە گواستنەوەی هەندێ یاریزان بدەن کە ئامنجیانە بۆ ریزەکانیان بیگوازنەوە".

رۆژنامەکە روونیشیکردووەتەوە: "لە گەری درێژکردنەوەی ماوەی مێرکاتۆ، تاوەکو مانگی ئاداری داهاتوو، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گوشار لەسەر یاریزان، یانەکان و بریکارەکان، تاوەکو پڕۆسەی گواستنەوەی یاریزانان کێشەی داراییان بۆ دروست نەکات و کاتی پێویستیان لەبەردەمدا بێت، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی یاریزان لە هەر کاتێک خۆیان مەبەستیان بێت".