ڤیدیۆ؛ مانچێستەر یونایتد ئامادە نەبوو ئەلێسیا بداتە ئارسیناڵ

رووداو دیجیتاڵ

 

ئەلێسیا روسۆ، وەک یاریزانی مانچێستەر یونایتد مایەوە، دوای ئەوەی هەوڵەکانی ئارسیناڵی رکابەری لە خولی نایابی ئافرەتانی ئینگلتەرا شکستیان هێنا، کە دەیویست پێش تەواوبوونی وادەی گواستنەوەی زستانە، گرێبەست لەگەڵ ئەو خانمە هێرشبەرەی مان یونایتد بکات.
 
گانەرز بەدوای ئەوەدابوو هێڵی هێرشبردنی بەهێزتر بکات و چەند رۆژێک لەمەوبەر  پارەیەکی زۆری بۆ روسۆ تەرخان کردبوو، کە بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، کەمێک کەمتربوو لە 500 هەزار پاوەند، بەڵام مانچێستەر یونایتد ئەو دەستەوارەیەی ئارسیناڵی رەتکردەوە.
 
یاریزانە تەمەن 23 ساڵەکە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ماوەی گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و هێشتا یونایتد نەیتوانیوە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.
 
روسۆ لەم وەرزەی خولی نایابی ئافرەتاندا پێنج گۆڵی بۆ مانچێستەر یونایتد تۆمارکردووە.
 
ئەو خانمە یاریزانە گەنجە چارەسەرێکی گونجاو بوو بۆ جۆناس ئێدڤالی راهێنەری ئارسیناڵ، کە بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی بێس مید و ڤیڤیان میدیمای بێبەشبووە.
 
ئێستا مانچێستەر یونایتد بە خاڵ و بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ چێڵسی پێشەنگ و هەڵگری نازناوی وەرزی رابردوو لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە، بەڵام یارییەکی کەمترە. ئارسیناڵیش بە 25 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.