له 2014 كێ دوژمنى سه‌رسه‌ختى میسی بوو
به پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ى لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی له ساڵى 2014دا ستوونى گۆڵ گه‌وره‌ترین دوژمنى لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانی بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ى له هه‌موو به‌رگریكاران زیاتر رێگربووه له گۆڵ تۆماركردنى میسی.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه له ساڵى رابردوودا ته‌نیا له خولى لیگاى ئیسپانیدا 10 تۆپی میسی به‌ر ستوونى گۆڵ كه‌وتووه. واته له سه‌رجه‌م خوله گه‌وره‌كانى ئه‌وروپادا ستوونى گۆڵ زۆرترین گۆڵی میسی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
پله‌ى دووه‌میش به‌ر مانۆلۆ جابیادینى یاریزانى یانه‌ى سامپادۆریاى ئیتاڵی كه‌وتووه، كه له خولى سیریا ئه‌یدا 7 تۆپی به‌ر ستوونى گۆڵ كه‌وتووه. هه‌روه‌ها 4 تۆپی ماریۆ بالۆتێلی یاریزانى ئیتاڵیش له سیریا ئه‌یدا به‌ر ستوونى گۆڵ كه‌وتوون، ئه‌وكاته‌ى یارى بۆ یانه‌ى ئه‌ى سی میلان ده‌كرد.
به پێی ئه‌و راپۆرته ئه‌نتۆنیۆ كاسانۆی هێرشبه‌رى یانه‌ى پارما له 2014دا زۆرترین ده‌رفه‌تى گۆڵی دروستكردووه كه 78 ده‌رفه‌ت بووه.