روه‌كێكی هۆشبه‌ر بهخۆرسكی له چۆمان ده‌ڕوێت
رووداو- چۆمان
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه رووه‌كێك به خۆرسكی له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌نته‌ری قه‌زای چۆمان رواوه، به گوته‌ی دانیشتوانی قەزاكەش ئه‌م رووه‌كه مادده‌ی هۆشبه‌ر و ژه‌هراوی تێدایه، به‌جۆرێك هه‌ندێ له منداڵان دوای به‌كارهێنانی ئه‌م رووه‌كه بێهۆش كه‌وتوون و رهوهانهی نه‌خۆشخانه كراون.
ئیسماعیل عالی، دانیشتوی قەزایەی چۆمانەو لەم بارەوە دەڵێت:" ئه‌م رووه‌كه چه‌ند منداڵێكی بێهۆش كردوه له‌كاتی ده‌ستكاری كردنیان، یه‌كێكیان برازای من بوو، كه ئه‌وه‌ند بێهۆش بوو ئاوی گه‌رمی به‌ركه‌وت و سووتا كه‌چی لهبێهۆشیان هیچ ئاگای له‌خۆ نه‌بوو".
به‌گووته‌ی شاره‌زایه‌كی رووه‌كناسی، زۆرترین جۆره‌كانی رووه‌كی كوردستان ده‌كه‌ونە ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی، ئه‌م جۆره رووهكهش به‌رله‌وه‌ی هه‌ست به‌مه‌ترسی بكرێت هاونیشتیمانیان بۆ جوانی له پاركی ماڵه‌كانیان روواندوویانه.
ئیسماعیل گوتیشی:"ئه‌م رووه‌كه ماوه‌یه‌كی زۆره له چۆماندا هه‌یه و خه‌ڵك بۆ جوانی له ماڵه‌كانیان دهیانڕواند، به‌ڵام دوای هه‌ستكردنیان به مه‌ترسی ئه‌م رووه‌كه، له‌ماڵه‌كانیان نه‌هێشت".
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چۆمانیش باس له جۆر و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م رووه‌كه ده‌كات له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، هاوكات نموونهیهكیشی ره‌وانه‌ی تاقیگه زانستی یه‌كانی هه‌ولێر كردووه.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن مه‌لا، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چۆمان بە (رووداو)ی گوت:" ئه‌م گوڵه پێی ده‌وترێ گوڵه زوڕنا، ناوه جیهانیه‌كه‌ی (داتوڕاسترامۆنیۆم)ه، به پێی سه‌رچاوه‌كان هه‌ریه‌ك له‌مادده‌كانی ئه‌ترۆپین و داتۆرین و هۆسامین و میسكۆبالۆمین و هه‌ندێ خوێی كانزایی، كاتی خواردنی ده‌بێته هۆی وشكبوونی قوڕگ و ده‌م و پێست، وه پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه‌و ئه‌گه‌ری لههۆشچوونیشی هه‌یه".