دوو منداڵی دووانە بە نەشتەرگەری سەریان لێک جوداکرایەوە
یێیت و دەرمان دوو منداڵی دووانەن کە لە کاسەی سەرەوە پێکەوە نووسابوون، لە 21ـی حوزەیرانی 2018 بەپێکەوەنووساوی لەدایک بوون. دووانەکە بە مەبەستی جیاکردنەوەیان نێردرانە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا. رۆژی 8ـی حوزەیران بڕیاری کۆتاییان لەسەر درا و مەترسی لەسەر ژیانیان نەما و نەشتەرگەرییان بۆ کرا.