هەنگەوان

رووداو-هەورامان

هەنگەوانێکی گووندی بەڵخەی هەورامان بەناوی عبدالفتاح عبدالحامد باسی پیشەی هەنگەوانی دەکات، ئەو دەڵێت بەهۆی هەنگەوانییەوە قازانجێکی زۆری کردووە. ئەو هەنگەوانە باس لە نهێنییەکانی هەنگوینی باش دەکات و دەڵێت هەنگوینی هەورامان زۆر باشە بەهۆی ئەوەی گوڵ و گوڵزاری زۆر لە ناوچەکە هەیە.