یەکەم دەنگ - زەهرا دلشاد
رووداو بۆ یەکەم جار لە میدیای کوردیدا شۆیەک تەرخان دەکات بۆ ئەو نەوەیەی یەکەم جارە دەنگ دەدات و دەیەوێ بەو شۆیە وەڵامی ئەو پرسیارانە لەو نەوەیە خۆیەوە بگەیێنێتە لایەن و بەربژێرەکان و دەنگدەرانی دیکەی کوردستانیش.
دەنگی یەکەم بەرنامەیەکی مەیدانییە، نازەنین گۆران، پێشکێشکاری گەنجی رووداو دەچێتە نێو ئەو نەوەیە لە شوێنە جیاوازەکانی کوردستان، میوانەکانی بەرنامەکە لە میوزیکژەن و دووکاندار و عارەبانەچی تاوەکو سەرتاش و قوتابی و بەشداربووی خولی دروومان و مامانیشی تێدایە.
پێشکێشکار میوانەکانی دەباتە شوێنی جیاواز و هەندێکجار بە گفتوگۆ لەگەڵ پێشکێشکار لە بۆچوونی گەنجەکان سەبارەت بە سیاسەت و هەڵبژاردن و حوکمڕانی لە کوردستان تێدەگەین.
بهشی بكه لە